بۆکان؛ کۆبوونەوە دژ بە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان NNSROJ:ئێوارەی پێنجشەممە[٢٥ی پووشپەڕ-١٦ی جولای]، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی بۆکانی، کۆبوونەوەیەکی هێمنانەیان بۆ شەرمەزارکردنی توندوتیژی و بەتایبەت تیزابپڕژاندن بەسەر ژنانی ئەو شارەدا بەڕێوەبرد.
کۆبوونەوەکە، سەرباری هەڕەشەی پێشوەختی بەرپرسە سیاسی و ئاسایشییەکانی بۆکان و ئەمنییەتیکردنی کەشوهەوای شار، لە نزیک فەلەکەی فەرمانداری بەڕێوەچوو.
بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلی نووسراو وەک “داواکاری ئاسایشین، نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان، نا بۆ داعش”، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە هێرشکردنە سەر ژنانی ئەم شارە نیشان دا. کوردستان و کورد، ماڵپەڕی ناوەندیی حدک ڕایگەیاندووە کە چەند کەس لە بەشداربووانی ئەو چالاکییە لە لایەن هێزە ئاسایشی و ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کراون بەڵام ئێنئێنئێسرۆژ تا ئێستا زانیارییەکی پشتڕاسکراوی لەمبارەوە بەدەست نەگەیشتووە. شایانی باسە کە درەنگانی شەوی ٢٣ی پووشپەڕ، چوار ژن بە ناوەکانی “سوێسنا ئیسماعیل نەژاد، ترووسکه مهردانبهگی، سوڕەییا کەیخوسرەوی و نادیا مەعروفی”، لە بڵواری کوردستانی بۆکان، تیزاپیان پێداکرا و بە سووکی بریندار بوون. ڕۆژێک دواتر، بەرپرسانی ئاسایشیی بۆکان ڕایانگەیاند کە چەند کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەقۆڵبەستکراون.
م.م.
Photos taken by Citizen Journalists from Bokan |
مافی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی NNSROJ پارێزراوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر